جوانڕۆ؛ کوژران و برینداربوونی ١٨ کرێکاری وەرزی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک “بانی گوڵان”ی شاری جوانڕۆ، ١٨ کرێکاری وەرزی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان “وانت” کە ژمارەیەک کرێکاری وەرزیی هەڵگرتبوو، لە نزیک بانی گوڵانی شاری جوانڕۆ، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری “دێنا” پێکدادران، کە لە ئەنجامدا کرێکارێک بەناسنامەی “فاتح دەروێشی” خەڵکی شاری جوانڕۆ گیانی لەدەستدا و ١٧ کرێکاری دیکەش بەسەختی برینداربوون.

بەشێک لە بریندارانی ئەم ڕووداوە بەهۆی نالەباری بارودۆخیان بۆ نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان گواسترانەوە و ئەوانی دیکەش لە شاری جوانڕۆ چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت.

ئێران جگە لەوەی یەکێک لە نائەمنترین وڵاتانی جیهان بۆ کرێکاران، لەڕووی نائارامی ڕێگاوبانەکانی گواستنەوەش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆر ڕووبەڕووی ڕووداو دەبێتەوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەغەدە؛ ئازادبوونی سێ هاووڵاتی بە دانانی بارمتە

ج ژوئن 7 , 2024
“شوانە خزرنەژاد، ئەحەد خزرنەژاد و سەلاح خزرنەژاد” بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری نەغەدە ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣، شوانە خزرنەژاد، ئەحەد خزرنەژاد و سەلاح خزرنەژاد سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەن بۆ هەر یەکێکیان، بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی […]

You May Like