کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگە لە کامێران هەستان بە خاوێنکردنەوەی چەند دەڤەرێکی گەشتیاری ئەم شارە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، گروپێک لە ژینگەدۆستان و چالاکانی ژینگە لە شاری کامێران هەستان بە خاوێنکردنەوە و کۆکردنەوەی پاشماوەی خاشاکی دەڤەری «زەمانگرێوە».
ئەم گرووپە بە شێوەی خۆبەخشانە دەستیان کرد بە دانانی تابلۆی بەخێرهاتن و دیاریکردنی شوێنی تایبەت بۆ کۆکردنەوەی خاشاکی گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژندا، بۆ ڕێگری کردن لە پیسبوونی زیاتری دەڤەرەکە.