خوڕەماوا؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە کارگەی ئاسنی سەراب چەنگایی

بەهۆی هەڵەی تەکنیکی کرێن و کەوتنەخوارەوەی لەناکاوی تیرە ئاسن لە کارگەی ئاسن، کرێکارێکی خەڵکی گوندی “سەراب یاس”ی خوڕەماوا گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ٣١ جۆزەردانی ١٤٠٣، “میلاد کەمالی” کرێکاری تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی “سەراب یاس”ی خوڕەماوا، لە کاتی کارکردن لە کارگەی ئاسنی “سەراب چەنگایی” گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە بەهۆی هەڵەی تەکنیکی کرێن و کەوتنەخوارەوەی لەناکاوی تیرەی ئاسنی ٢٤ تەن بە سەری ناوبراودا ڕوویداوە. بەداخەوە لێدانی بەر سەری بەجۆرێک بووە کە دەستبەجێ ئەم کرێکارە گەنجە گیانی لەدەستداوە.

جێگای ئاماژەیە، بە گشتی لە ساڵی ١٤٠٢دا لە ڕووداوەکانی کاردا ٢١١٥ کرێکار (٢٠٩٤ پیاو و ٢١ ژن) گیانیان لەدەستداوە، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو کە ژمارەی گیانلەدەستدان ١٩٠٠ کەس بوو، بە ڕێژەی ١١.٣ لە سەد زیادی کردووە.
ئێران لە بواری پابەندبوون بە پرسەکانی سەلامەتی کار لە نێو وڵاتانی جیهان لە ڕیزبەندی ١٠٢ دایە، ئەمەش پلەیەکی زۆر نزمە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

ورمێ؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە

ج ژوئن 21 , 2024
بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە، کرێکارێکی خەڵکی گوندی “قونێ”ی سەربە ناوچەی سۆمای برادۆستی شاری ورمێ گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ٣١ جۆزەردانی ١٤٠٣، “ئەکبەر مەحموودی” تەمەن ٣٠ ساڵ، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی گوندی “قونێ”ی سەربە ناوچەی سۆمای برادۆستی شاری ورمێ بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە لە کاتی کارکردندا لە […]

You May Like