ئەمڕۆ شەممە ١٦ی گوڵانی١٤٠٢،هێرشی کیمیایی کراوەتە سەر قوتابخانەکانی مەریوان.
بە پێی هەواڵەکان،ئەمڕۆ لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە هێرشی کیمیایی کراوەتە سەر چەند قوتابخانەی مەریوان ؛لەوانە قوتابخەی کچانەی (نسا) لە گەڕەکی کورەی موسەوی و قوتابخانەکانی(مەبعەس و ئوم المۆمێنین).شایانی باسە هاوکات کە بنەماڵەی قوتابیان هەوڵی ڕزگار کردنی مندالەکانیان داوە،هێزە سەرکوتگەرەکان ڕێگریان لێیان کردوە.