ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه و بۆكان
ڕۆژی هه‌ینی 20ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، “په‌ردیس ڕه‌بیعی “چالاكی بواری ژنان و خۆێندكاری به‌شی “ژنتیك“ی زانكۆی تاران و خه‌ڵكی شاری سنه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له شاری “یه‌زد” ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، هه‌روه‌ها لاوێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “ئاریا یووسفی” ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی بۆكانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “په‌ردیس ڕه‌بیعی” له چالاكانی كوردی دانیشتووی شاری “یه‌زد“ده كه له بواری ژناندا چالاكه و هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی “دایه‌ره‌تۆلمه‌عارفێك” له ژنانی قۆربانی قه‌تڵی نامووسی داوه. هه‌روه‌ها به پێی زانیارییه‌كان، “ئاریا یووسفی” كوڕی زیندانی سیاسی “فاتمه دادوه‌ند” و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، ڕۆژی هه‌ینی له یه‌كێك له شوێنه گشتیه‌كانی شاری بۆكان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به ئه‌شكه‌نجه و لێدان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.