دیواندەرە؛ حەیدەر سەمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا

حەیدەر سەمەدی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە بەکارهێنانی هێز و توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، حەیدەر سەمەدی هاووڵاتی خەڵکی گوندی “شاقلا”ی سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە بە کەڵک وەرگرتن لە هێز و توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کاتژمێر ٣ی بەیانی هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە توندوتیژی دەستگیریان کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دێهلوڕان؛ دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ش سپتامبر 9 , 2023
وەتەن دوستی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێهلوڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، وەتەن دوستی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێهلوڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەکەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم […]

You May Like