شنۆ؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ئەیوب میرزایی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ئەیوب میرزایی، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “بیمزێرتی” سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەکەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ئەیوب میرزایی ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و دواجار ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ بە دانانی کەفالەت تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی شنۆ ئازادکرا.
هێزە ئەمنییەکان بەبێ ئەوەی فەرمانی دادگا دەربکەن، ئەو هاووڵاتیەیان دەستگیرکردووە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردووە. تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

پ آگوست 17 , 2023
کۆلبەریکی خەڵکی ئاوایی”تاژبان”سەر بە شاری بانە،بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هیێزە سنووریەکان لە سنووری “سوورەکێو”ی بانە بریندار کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز،ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاویژی ١٤٠٢،کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی”تاژبان”سەر بە شاری بانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هیێزە سنووریەکان لە سنووری “سوورەکێو”ی بانە بریندار کرا.بە پیی ئەم ڕاپۆرتە ناسناوی کۆڵبەرەکە،جەلال سۆهرابی کوڕی […]

You May Like