دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی “قوریچیە” سەر بە شاری دێولان لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستگیر کران.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ١٨ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی ڕژێم لە شاری دێولان بە پەنابردنە بەر هێز، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی “زوبەیر حسێن پەناهی” و “عەباس حسێن پەناهی” دەستبەسەر کردووە.
ئەو هاوڵاتیانە لە کاتێکدا بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی بەندکراوی سیاسی لە سێدارەدراو “محەمەد (هەژیر) فەرامەرزی” لە گوندی قوریچیە هاتبوونە شاری دێولان دەستگیر کراون.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە شوێنی بەندکران و چارەنووسی ئەو هاوڵاتیانە نییە.