زیادبوونی توندوتیژی بەرامبەر کۆڵبەران لە هەردوو دیوی سنوورەکانی کوردستان

لە ماوەی یەک دوو مانگی ڕابردوودا، توندوتیژیی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردووە. ئەم توندوتیژییە بووەتە هۆی زیادبوونی بێوێنەی ژمارەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران.

لەهەمان کاتدا، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق (حرس الحدود)یش بە هەماهەنگییەکی مانادار لەگەڵ سوپای سنووری ئێران. گوشارەکانیان بۆ سەر کۆڵبەران لە هەردوو دیوی سنوورە ساختەکانی کوردستان زیادکردووە. لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، چەندین ڕاپۆرت لەسەر لێدان و سوکایەتیکردن بە کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی حرس الحدود بڵاوکراونەتەوە.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیەکدا کە لەم دواییانەدا بڵاوکراوەتەوە، شاهیدی دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی کۆڵبەرێک لەلایەن پاسەوانانی سنوورەوەین. لەم گرتە ڤیدیۆیەدا یەکێک لە فەرماندەکانی ئەم هێزانە بە ئاشکرا هەڕەشە لە کۆڵبەران دەکات کە ئەگەر ئەم کارە دووبارە بکەنەوە، دەکەونە بەر تەقە و گوللەیان لێدەدرێت.

خەڵکی کوردستان، لە سایەی ئەو هەلومەرجە سەختە ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەی کە لەلایەن حکومەتە ناوەندییەکانی ئێران و عێراقەوە بەسەریاندا سەپێنراوە، لەبەردەم جۆرێک لەگەڵ ئیستغلالکردنێکی ئاڵۆزدا بەرەوڕوون. دەرئەنجامەکانی ئەم ئیستغلالکردنە ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەم ناوچەیە بۆ دەستەبەرکردنی بژێوی ژیانیان ڕوویان لەو دیاردە کوشندەیە کردووە کە پێی دەوترێت کۆڵبەری.

بەڵام وەک ئەوەی بەتەنها ئەم مەینەتی و سەختییە بەس نەبووبێت، کە ئێستا شاهیدی هاوبەشی ئاشکرای حکومەتە ناوەندەکان لە هەردوو دیوی سنوورەکانی کوردستانین بە ئامانجی کوشتن و لەناوبردنی سیستماتیکی ئەو خەڵکە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

چ مارس 20 , 2024
“مێهدی شەریفی” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵ-بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد، کە لە ئەنجامدا کۆلبەرێک برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “مێهدی شەریفی”، تەمەن ٢٣ ساڵ […]

You May Like