بەیان فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، پاش ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر بوون بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەن تا کۆتایی پرۆسەی دادگا لە زیندان بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، بەیان فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، پاش ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەن بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی شاری سنە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا ئازاد کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بڕیار بوو دانیشتنی دادگا لەسەر تۆمەتەکانی بەیان فەراجوڵڵاهی دوێنێ
یەکشەممە ٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ لە دادگای ئینقلابی شاری سنە بەڕێوە بچێ.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢، بەیان فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتابوویە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیریان کردووە.
تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.