سنە؛ خراپی باری تەندروستی کۆڵبەرێکی بریندار بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

باری تەندروستی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سنە کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندارببوو، بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، باری تەندروستی  “فەردین وەیسی”، کۆڵبەری خەڵکی شاری سنە کە لە ١٨ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لە هێڵی سنووری بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکرابوو، بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاتر لە ٢٤ گوللەی ساچمەیی لەناو سییەکانی و ٣٠ گوللەی ساچمەیی دیکەش لەناو لەشی ناوبراودایە و برینەکانی تووشی هەوکردنی سەخت بووە. “فەردین وەیسی”، پێویستی بە نەشتەرگەری بەپەلە هەیە، بەڵام بەهۆی تێچوونی بەرچاوی نەخۆشخانە و نەتوانایی دارایی ناوبراو لە پێدانی پارەکەی، نەشتەرگەری ناوبراو دواخراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەریوان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە چارەنووسی هاووڵاتییەک

د مه 27 , 2024
بە تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکرانیدا هێشتا لە بارودۆخی “مەسعود ئەحمەدی” زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مەسعود ئەحمەدی، ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە. بەتێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکرانیدا هێشتا لە شوێنی مانەوە و بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک […]

You May Like