سەقز؛ سەپاندنی سزای سێ ساڵ بەندکران بەسەر سەمیرا ئەحمەدی

سەمیرا ئەحمەدی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی بە ٣ ساڵ بەندکرانی تەعزیری سزا درا

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوو سەمیرا ئەحمەدی، چالاکی مەدەنی خەڵی شاری سەقز لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەوشارە بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی و بە تۆمەتی “بەشداری لە کۆبوونەوە و هاوکاری بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات” سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا کە ڕۆژانی دەاتبەسەرکرانی و دوو ساڵ قەدەغەی جێهێشتنی وڵاتی تێدابوو.

شایانی باسە چوارشەممە ٢٢ خەرمانانی ١٤٠٢، سەمیرا ئەحمەدی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی سەقز ،کاتژمێر یازدەی پێشنیوەڕۆ لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. دواجار دوای ٣٤ ڕۆژ دەستبەسەرکران، سێشەممە ٢٥ ڕەزبەری ١٤٠٢ بە دانانی کەفالەتی ٩٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کاتی دادگایی کردنی لە زیندان ئازاد کرا

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سەقز؛ سزادانی سەفا عایلی خاڵۆی ژینا ئەمینی بە پێنج ساڵ و ٤ مانگ بەندکران

د فوریه 12 , 2024
سەفا عایلی خاڵی زینا ئەمینی لەلایەن دادگەی شۆڕشی ئیسلامی سەقز بە ٥ ساڵ و ٤ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکران سزادرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سەفا عایلی هاوڵاتی ٣٠ ساڵەی خەڵکی سەقز و خاڵۆی ژینا ئەمینی ، لەلایەن لقی یەکی دادگەی شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد […]

You May Like