واحد (سەعدون) پرنیان، هاوڵاتی خەڵکی شنۆ بۆ سزای پێنج ساڵ زیندانیی خۆی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانیی ناوەندی ئەم شارە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یەکی بەفرانباری ١٤٠٤، واحد (سەعدون) پرنیان، هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ سزای پێنج ساڵ زیندانیی خۆی بۆ زیندانیی ناوەندی ئەم شارە گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە پێشتر لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل» دەستبەسەرکرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادرابوو.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، کاتی دادگایی و ناوەڕۆکی دۆسیەی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

