شاهۆ؛ برینداربوونی سێ کۆڵبەر بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە

“مەهدی سالم”، “خەلیل میسری” و کۆڵبەرێکی دیکە کە هەرسێکیان خەڵکی سەلاس باواجانین، لەسەر ڕیگای شاهۆ – پاوە، بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی شەممە ١٤ ڕێبەندانی ١٤٠٢، بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی پراید کە کۆمەڵێک کۆڵبەری هەڵگرتبوو، وە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ ٤٠٥، لەسەر ڕێگای شاهۆ – پاوە، سێ کۆڵبەر بریندار بوون. ناوی دوو لەو کۆڵبەرانە بە ناوەکانی “مەهدی سالم” و “خەلیل مەسری” بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست کراوەتەوە، تا کاتی نووسینی هەواڵە بەڵام ناو و نیشانی کۆڵبەری سێیەم دەرنەکەتووە. جێگەی ئاماژەیە کە هەر سێ کۆڵبەرەکە خەڵکی ناوچەی سەلاسی باواجانین. هەروەها باری تەندرووستی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی لە ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

زیاتر لە پێنج مانگ بێ چارەنووسی؛ بەردەوامیی بەندکرانی ماشاڵا کەرەمی لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج

د فوریه 5 , 2024
ماشاڵا کەرەمی، باوکی محەمەد مەهدی کەرەمی، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە پێنج مانگ دەستبەسەرکران، هێشتاش لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج بێ بڕیار لەسەر چارەنووسی بەندکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، وە بە پێی سەرچاوەکانی هێرانا، سەرەڕای تێپەڕینی ١٦٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ماشاڵا کەرەمی، هێشتاش چارەنووسی نادیارە و لە بەندی ١٥ی گرتوخانەی شاری کەرەج هەروا […]

You May Like