كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ئوستانی كرماشان

خانه‌نشیكراوانی “ته‌ئمینی ئیجتماعی ئوستانی كرماشان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ به‌رانبه‌ر هه‌بوونی نایه‌كسانی و نادادپه‌روه‌ری ده‌ربڕی و خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان بوون.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خانه‌نشینكراوان به‌ ئاماژه‌دان به‌ قه‌یرانی ئابووری و هه‌ڵاوسان له‌ ئێران دا، خوازیاری یه‌كسانی له‌ نێوان ئاستی حقووقه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئاستی گرانی و هه‌ڵاوسان له‌ بازاڕه‌كاندا و جێبه‌جێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسان كردنی حقووقی مانگانه‌ی خانه‌نشینكراوان و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی بیمه‌ ده‌رمانیه‌كانیان بوون.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شاری سه‌حنه‌  له‌ ئاست پیس كردنی سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه‌

س مارس 15 , 2022
هاووڵاتییانی خه‌ڵكی شاری “سه‌حنه”ی سه‌ر به‌ ئۆستانی كرماشان، ڕۆژی دووشه‌ممە 23ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری ئه‌ شاره‌ له‌ ده‌فعی زبڵ و خاشاك و پیس كردنی ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌یان ده‌ربڕی. به‌ وته‌ی دانیشتووانی سه‌حنه‌، كه‌ڵه‌كه‌بوونی زبڵ و خاشاك له‌ ده‌ورووبه‌ری گونده‌كان بۆنێكی ناخۆشی به‌ ناوچه‌كه‌دا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ […]

You May Like