شەهرام ڕەنجبەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری میاندواو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندان ١٤٠٢، هاووڵاتییەک لە شاری میاندواو دەستبەسەر کرا. ناسنامەی ئەم هاوڵاتییە “شەهرام ڕەنجبەر”، تەمەن بیست و حەوت ساڵ، خەڵکی گوندی “گاومیش گولی” سەر بە شاری میاندواو، ڕاگەیاندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستگیرکردنی ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەی خۆیدا بەبێ فەرمانی دادگا ئەنجامدراوە.
جێگای ئاماژەیە کە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی شەهرام ڕەنجبەر بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو سەرکەوتوو نەبوون.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.