مەریوان؛ لێدان و ئەشکەنجەدانی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزیەوە

شەوی هەینی ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بەناوی ”ئومێد مورادی” لە سنووری تەتە، لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لێدان و ئەشکەنجە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی هەینی ٨ی پووشپەڕی١٤٠٣، کۆڵبەرێک. بە ناوی ”ئومید مورادی” تەمەن ٤٠ ساڵ، خێزاندار و خاوەنی منداڵێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لێدان و ئەشکەنجە کرا.

شایانی باسە هێزەکانی مەرزی بە ”باتۆم” هێرشیان کردۆتە سەر ئەم کۆڵبەرە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوردستانی شۆڕشگێر، پێشەنگی بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردن

ی ژوئن 30 , 2024
گاڵتەجاڕی بەناو هەڵبژاردن، لەگەڵ بایکۆت و بێبایەخییەکی جددی و بێ وێنەی زۆربەی هەرەزۆری خەڵک لە سەرتاسەری ئێران و بە تایبەتی لە کوردستان بەرەوڕوو بووەتەوە. ئەم ڕاستییە نەک هەر لە ڕاپۆرتە مەیدانییەکاندا، بەڵکوو لە ئامارە دەستکاریکراوەکانی سەرچاوە هەواڵییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشدا دەردەکەوێت. خودی کۆماری ئیسلامی ڕێژەی بەشداریکردنی خەڵکی، ئەگەر دەنگە پووچەکانی […]

You May Like