ناڕه‌زایه‌تی دوكاندارانی بازاڕی سه‌وزه‌ و میوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، دووكاندارانی بازاڕی سه‌وزه‌ و میوه‌ی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئاست گرانی و نه‌بوونی كڕیار ناڕه‌زایه‌تی دەربڕی و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ درێژه‌ بكێشێت له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا مایه‌پووچ ده‌بین.

ناڕه‌زایه‌تی

به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ دووكاندارانی بازاڕی سه‌وزه‌ و میوه‌ی سنه‌، گڕانی میوه‌ و سه‌وزه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ماوه‌ی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بێوێنه‌یه‌ و ڕۆژانه‌ به‌شێكی زۆر له‌ میوه‌ و سه‌وزه‌ی دووكانه‌كانی نێو بازاڕ به‌هۆی نه‌بوونی كڕیار خراپ ده‌بن و له‌ناو ده‌برێن. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا دوێنێ سه‌رۆكی ئیتحادییه‌ی بارفرۆشانی ئێران ئاماژه‌ی به‌ دابه‌زینی ٥٠٪ كڕینی میوه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ كردبوو وله‌و باره‌وه‌ وتی: ساڵانی ڕابردوودا خه‌ڵك لاینكه‌م دوو كیلۆ میوه‌یان ده‌كرێ به‌ڵام ئێستا دانه‌دانه‌ میوه‌ ده‌كڕن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

وتەیەک بە بۆنەی ساڵڕۆژی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی دژبه‌ خه‌ڵكی كوردستان

ج آگوست 19 , 2022
وتەیەک بە بۆنەی ساڵڕۆژی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی دژبه‌ خه‌ڵكی كوردستان دوێنی پێنج شەممە ٢٧ی گه‌لاوێژ، ساڵڕۆژی ده‌ركردنی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینییه‌ دژ به‌ خه‌ڵكی كوردستان بوو. ٤٣ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ڕۆژی ٢٧ی گه‌لاوێژدا، خومه‌ینی فه‌رمانی به‌ هێزه‌كانی سپا و ئه‌رته‌ش و كۆمیته‌ و داروده‌سته‌ جۆراوجۆره‌ چه‌كداره‌كانی خۆیدا تا له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ […]
ساڵڕۆژی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی دژبه‌ خه‌ڵكی كوردستان

You May Like