ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری؛ دەستبەسەرکرانی ١٦ هاوڵاتی لە ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری لە تاران، ئیلام و کرماشان

لە ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەرییدا، لانیکەم ١٦ هاووڵاتی لە پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام و تاران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئیمان عەلیمورادی، عەلی نەجەفی، محەمەد حەسەنوەند، بیژەن کەریمیان، محەمەد جەواد زارعی، ئەکبەر دەروێشی، عارف دەروێشی، محەمەد هەواسی، سپێهر ساڵحی، ئەمیر ڕەئوفی، ئیحسان مەلەکی، میلاد کیادی، فەرزاد شوکری، ئەبولفەزڵ شادفەر، موعین مەلەکی، و یەزدان بەختی ئەو هاوڵاتیانەن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراون.

بەپێی زانیارییەکان، ئیمان عەلیمورادی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە تاران و عەلی نەجەفی لە کرماشان دەستبەسەرکراون. هەروەها محەمەد جەواد زارعی، هاوڵاتیەکی خەڵکی مورمور لە ئاودانان، لەگەڵ محەمەد حەسەنوەند، تەمەن ٢١ ساڵ و بیژەن کەریمیان، تەمەن ٢١ ساڵ، هاوڵاتیانی خەڵکی درەشار لە پارێزگای ئیلام، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ دەستبەسەرکران.

لەلایەکی دیکەوە، ئەکبەر دەروێشی، عارف دەروێشی، محەمەد هەواسی، سپێهر ساڵحی، ئەمیر ڕەئوفی، ئیحسان مەلەکی، میلاد کیادی، فەرزاد شوکری، ئەبولفەزل شادفەر، موعین مەلەکی، و یەزدان بەختی کە هەموویان هاوڵاتیانی خەڵکی شاری دێلوران لە پارێزگای ئیلامن، لە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارە دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم هاوڵاتیانە بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی پارێزگاکانی تاران، کرماشان و ئیلام دەستبەسەرکراون.

تاکاتی نووسینی ئەم هەواڵە شوێنی زیندانیی، دۆخی جەستەیی و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە نادیارە.

ناڕەزایەتییەکانی جەماوەری لە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە مانگرتنی دووکانداران لە تاران دەستی پێکرد، تا ئێستاش بەردەوامن و بەپێی ڕاپۆرتەکان لانیکەم لە ٣٢ شاری پارێزگاکانی وڵاتدا بڵاوبوونەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ دەستبەسەرکرانیی مەهسا زارعی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ج ژانویه 2 , 2026
مەهسا زارعی، چالاکوانیی فەرهەنگی خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٢ بەفرانباری ١٤٠٤، مەهسا زارعی، چالاکوانیی فەرهەنگی خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر، دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانیی مەهسا زارعی لە شوێنی کارەکەی بووە. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، […]

بابەتی پەیوەندیدار