ناڕه‌زایه‌تی دایكانی دووگیان و بنه‌ماڵه‌كاینان له‌ به‌رده‌م “بلووكی زایمان”ی شاری سنه‌

ناڕه‌زایه‌تی دایكانی دووگیان و بنه‌ماڵه‌كاینان له‌ به‌رده‌م “بلووكی زایمان”ی شاری سنه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ دایكانی دووگیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ “بلووكی زایمان“ی شاری سنه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وت و كه‌می خزمه‌تگۆزاری له‌و ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌ ده‌ربڕی.

ناڕازییان و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌ڵێن: ئێمه‌ له‌ به‌ر ئێش و ئازار ڕوومانكردووه‌ته‌ ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌ و هیلاكی و ماندووبوونی كادری ده‌رمانیش هه‌ست پێده‌كه‌ین به‌ڵام شێوه‌ی خزكه‌تگۆزاری و كه‌می ئیمكانات و هه‌روه‌ها شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ناونده‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئینسانی نییه‌ و به‌رپرسانی علوومی پزشكی كوردستان ئه‌بێ ڕێزی نه‌خۆشه‌كان له‌به‌رچاو بگرن و چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ كێشه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بدۆزنه‌وه‌ نه‌ك بێڕێزی به‌ خه‌ك بكرێت.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سنووری ئێران و عێراق: کۆڵبەری کۆلنەدەر- لۆئێز و هەتاو

د مارس 7 , 2022
سنووری ئێران و عێراق: کۆڵبەری کۆلنەدەر لوئێز و هەتاو وەرگێڕان لە فەڕەنسییەوە: کۆمەڵێک خوێندکاری مەریوان بەپێی بۆچوونێکی زاڵ بۆ ئەوەی باس لە نایەکسانی و ناعەداڵەتی کۆمەڵایەتی بکرێ دەبێ هەر بە تەنها باس لە فۆرمی پێکهاتەی ئابووری کۆمەڵگا بکرێ کە چۆن و بە چ شێوازێک نایەکسانی وەک دۆخی باو پەرە پێ […]

You May Like