نەغەدە؛ ئازادی عوسمان گەلاوێژی لە گرتوخانە بە دانانی بارمتە

“عوسمان گەلاوێژی” هاووڵاتی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا لە گرتوخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “عوسمان گەلاوێژی” هاووڵاتی شاری پیرانشار ئازاد کرا. ئازادی ئەم هاووڵاتیە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا لە گرتوخانەی نەغەدە ئەنجام دراوە.

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەمە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنیەکان لە پیرانشار دەستبەسەرکرا و بۆ یەکێک لە گرتوخانە ئەمنیەکان لە ورمێ گواسترایەوە. ناوبراو بە کۆتایی هاتنی پرۆسەی لێکۆڵینەوە بۆ گرتوخانەی نەغەدە گواسترایەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شۆڕش تاکە ڕێگایە بۆ کۆتایی هێنان بە گەندەڵی جێگیر لە حکوومەتی ئیسلامیدا

ش جولای 13 , 2024
ڕەهەندەکانی گەندەڵی لە کۆماری ئیسلامیدا ئەوەندە بەربڵاو و شێوازەکانی هێندە فرەچەشنن کە هاوشێوەکەی لە کەمتر شوێنێکی جیهان دەبینرێت. ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕووی گەندەڵی ناوخۆییەوە، لە زومرەی گەندەڵترین وڵاتەکانی جیهانە. گەندەڵی لە کۆماری ئیسلامیدا گەیشتووەتە ئاستێکی بێوێنە و بووەتە هۆی پەرەسەندنی نادادپەروەری و هەژاری و دیاردە نائاساییە کۆمەڵایەتییەکان. دزییە ملیارد […]

You May Like