دوابەدوای ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەریی ڕۆژانی ڕابردوو، لانیکەم ٤٧ هاووڵاتی لە شارەکانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنی نادیار گوازرانەوە و ٢٩ کەسیان لە پارێزگای ئیلام و ١٨ کەسیان لە پارێزگای کرماشان دەستبەسەرکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوابەدوای ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەریی ڕۆژانی ڕابردوو، لە پارێزگای ئیلام، ڕۆژی هەینی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئارشیا جوشەن و ئومێد بەیرانوەند لە شاری دێهلۆران دەستبەسەرکران. هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانبار، کووروش نووری و ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، عەلیرەزا ساڵحی، فەرزاد شوکری، میلاد کیادی، ئومێد مەلەک محەممەدی، شەریف ئازاد، شایان مومنی، ئەمیرحوسێن عەلیزادە، فەردین ئاغایی، عەلی محەممەدی حەیاتی، ئەبولفەزڵ جامخانە، سەجاد ئازاد، عەبدوڵڵا ئازاد، ئێرفان فەرەهمەند، عەلیڕەزا ڕەحمانی و ئەمیرزا ڕەحمانی لەم شارە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کران.
لە هەمان کاتدا، لە شارەکانی دیکەی پارێزگای ئیلامیش دەستبەسەرکردنی کەسانی دیکەش ڕاگەیەندراوە. لە شاری دەڕەشار، ڕۆژی هەینی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەبولفەزڵ قاسمی، ستار زەیدی، ڕەزا حەیدەری، سامان غوڵامی و شایان ئەسڵمەرز دەستبەسەر کران. لە شاری ئاودانان، ڕۆژی هەینی ١٢ی بەفرانبار، ئومێد ناسری و ئێوارەی پێنجشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤، چوار لاو بە ناوەکانی فەردین حاتەمی، ڕەزا خوسرەوی، محەمەد جەواد زارعی و ئەبولفەزل زارعی کە خەڵکی مورمورین، دەستبەسەر کران. هەروەها لە هەمان ڕێکەوتدا ڕەحیم سادقی لە شاری سەرابلە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
لە پارێزگای کرماشان، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤، یونس جەمشیدی، میلاد شیرازی و نەوید ڕۆستەمی دەستبەسەر کران. لە شاری هەرسین، هەمان ئێوارە، ڕەحمان ئازەرەنگ، سەجاد کاکایی، شاپوور ڕەشیدی،
مەهدی بالی و لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی محەممەدمەهدی کەرەمی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کران. هەروەها ڕۆژی هەینی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، زاهید ئەفشاری، یوسف کاکەوەند و نورەدین موسیزادە دەستبەسەر کران.
هەروەها لە شاری سەرپێلی زەهاو، ڕۆژی هەینی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، حەوت هاووڵاتی بە ناوەکانی مەهدی کەریمی، جەبار جەمشیدی، قائیم بەدری، مەسعوود ئاقایی، ئەحەد مورادی، ئەسفەندیار سروری و عەسکەر نەجەفی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی جلوبەرگی ئاساییەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنی نادیار گوازرانەوە.
ناڕەزایەتییەکانی جەماوەریی کە ڕۆژی یەکشەممە ٧ بەفرانباری ١٤٠٤، بە مانگرتنی دووکانداران لە تاران دەستی پێکرد، ئێستاش بەردەوامە و بەپێی ڕاپۆرتەکان لانیکەم لە ٣٢ شاری پارێزگاکانی وڵاتدا بڵاوبوونەتەوە.

