هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری نەوسود بۆسە و تەقەیان لە کۆڵبەران کرد.
هەینی ٢٥ ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری نەوسود بۆسە و تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەشێکیان برینداربوون.
زیاتر لە ٧ کاژێر کۆڵبەران لە بەرزایی سنور لە بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی بوون.
تا ئێستا لە ژمارە و ناسنامەی کۆڵبەران زانیاری بەردەست نیە.
بەپێی ئاماری ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.