نەوسوود؛ برینداربوونی لانیکەم ٨ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود، لانیکەم ٨ کۆڵبەر برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەمە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لانیکەم ٨ کۆڵبەر برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرانە خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ، ڕوانسەر و سەلاسی باوەجانین کە بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی نەوسوود گوازرانەوە.
وردەکاری زیاتری ئەم ڕاپۆرتە وەکو ناوەکان و دۆخی تەندروستی ئەم کۆڵبەرانە لە لێکۆڵینەوەدایە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

س آوریل 30 , 2024
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری مەریوان بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی چوارشەمە ٥ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری قامیشلەی مەریوان بە چەکی جەنگی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربووە. ناسنامەی ئەم […]

You May Like