شەوی سێشەممە، ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، لانیکەم ٦ کۆلبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری سنووری نەوسود برینداربوون، بۆ نەخۆشخانەی پاوە گواستراونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کۆلبەرنیوز، شەوی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، لانیکەم ٦ کۆلبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری نەوسود برینداربوون.
ناسنامەی ئەو کۆلبەرە بریندارانەی کە تا ئێستا بۆ کۆڵبەرنیوز ئاشکرا بوون، “سامان عەزیزی” کوڕی محەممەد، خەڵکی تەمەرخانی، سەلاس باوەجانی، و “ئاکام بەهرامی”، خەڵکی سەلاس باوەجانییە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەی کۆڵبەرە بریندارەکان لانیکەم ٦ کەسە و کە دەست، پشت و کەلەکەیان بریندار بووە و بۆ چارەسەری بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی پاوە گواستراونەتەوە.
تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارانەی دیکە دەست نەکەوتووە کە دەوترێت زۆربەیان خەڵکی شاری سەلاس باوەجانین.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ١١ی ڕەزبەرەوە تا١٧ی ڕەزبەری١٤٠٢،vلانیکەم ٥٠ کۆڵبەر بەهۆکاری جۆراوجۆر لەوانە تەقەی ڕاستەوخۆ، لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی هەنگی مەرزی و تەقینەوەی مین کوژراو و برینداربوون. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە ماوەی چەند ڕۆژیbڕابردوودا بە کۆڵبەرنیوز گەیشتوە، هێزەکانی هەنگی مەرزی بەشێوەیەکی بەربڵاو و بە بێ پێشینە دەستیان داوە بە دانانی بۆسە،تەقەی بەربڵاو لە کۆڵبەران و هەروەها لێدان و ئەشکەنجە و دەستبەسەرکردنی کۆڵبەران لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود.