نەوسوود؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژیم

“هەژیر مەحموود پوور” کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی سێشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆ بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێکیان کوشت. ناسنامەی کۆڵبەرە کوژراوەکە هەژیر مەحموود پوور خەڵکی شاری جوانڕۆ بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست کراوەتەوە. شایانی باسە کە تەرمی ئەم کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی قودسی پاوەیە و پاش تێپەڕاندنی قۆناغی ئیداری بۆ شاری جوانڕۆ دەگوازرێتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

یونیسێف؛ پەرەسەندنی قەیرانی بەدخۆراکی منداڵان لە سەرتاسەری جیهان، بە تایبەت لە باشووری ئاسیا و ئەفریقادا

ج ژوئن 7 , 2024
کارەساتی برسێتی لە جیهاندا، لە ٩٠٪ی منداڵانی غەززە و ٤٤٠ ملیۆن منداڵ لە سەرتاسەری جیهاندا ڕووبەڕووی بەدخۆراکی زۆرن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی یونیسێف، بەدخۆراکی بێوێنەی منداڵان لە سەرتاسەری جیهاندا گەیشتۆتە لووتکە، بەجۆرێک کە ٤٤٠ ملیۆن منداڵ بەپێی پێویست خواردن بۆ گەشەکردن و تەندروستیان وەرناگرن. ئەم قەیرانە بەجۆرێکی ناهاوسەنگ […]

You May Like