نەوسوود: برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی خەڵکی داڵاهۆ بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی سێشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە، «تەیمور تەهماسبی» ٣٢ ساڵ تەمەن و خاوەنی ٢ منداڵە و خەڵکی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان ڕاگەیەندراوە.
ئەم کۆڵبەرە ک لە “ئەنیشک”یدا بە سەختی برینداربووە، بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی “بێستوون”ی کرماشان گوازرایەوە. دەگوترێ کە ناوبراو بۆ دابینکردنی تێچووی نەشتەرگەریەکەی بەهۆی بەرزی نرخەکەیەوە لە ژێر گوشاردایە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەریوان: برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

پ مارس 14 , 2024
بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووریی مەریوان کۆڵبەرێک برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی سێشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد، کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناسنامەی «بەهمەن ڕاهپەیکەر» ٢٢ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی «بەردەڕەش»ی سەر بە شاری مەریوانە، […]

You May Like