هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئیزه‌ بۆ سه‌ر ماڵی موجاهد كوركور

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ١ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی “موجاهد كوركور” و ماڵه‌كه‌یان پشكنی و بێڕێزیان به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم وێڕای پشكنینی ماڵی ئه‌و به‌ندكراوه‌ مه‌حكووم به‌ ئێعدامه، بێڕێزیان به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه‌ و مۆبایلی “نگار به‌ختیاری” خۆشكی” موجاهد كوركور”یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ “نیگار به‌ختیاری” له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین ستۆری ڕه‌خنه‌گرانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كردبوو و ئیداره‌ی ئیتلاعات چه‌ند جار هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كرد.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سه‌پاندنی تۆمه‌تی نوێ به‌سه‌ر “ژینا موده‌ڕس گورجی” له‌ سنه‌

د ژوئن 26 , 2023
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “ژینا موده‌ڕس گورجی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی جۆزه‌ردان له‌ كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی ئه‌و شاره‌ بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلاب گوازراوه‌ته‌وه‌ و له‌وێ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دژبه‌ری ڕژیم” خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌كه‌ی. “ژینا موده‌ڕس گورجی” پێشتر به‌ تۆمه‌ته‌كانی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” […]

You May Like