ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ئاگریان لە کۆڵی کۆلەباران بەردا و گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی مەریوانیان بەتەقەی ڕاستەوخۆ بە سەختی بریندار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییە سنوورییەکانی تەتەی هەورامان ئاگریان لە کۆڵ و کەلوپەلی کۆڵبەران بەردا و هەروەها گەنجێکی کۆلبەری خەڵکی مەریوان بە چەکی جۆری “تاپر” تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بوو.
ناسنامەی ئەم کۆلبەرە ئارمان سەلیمی تەمەن ٢٥ ساڵ و دانیشتووی شاری مەریوان ڕاگەیاندراوە.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.