ورمێ؛ ئازادی کاتی جەعفەر ئیسماعیل نەژاد

جەعفەر ئیسماعیل نەژاد، هاووڵاتی شاری شنۆ بە بارمتەی کاتی لە گرتوخانەی ئەمنی ورمێ ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەمە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، جەعفەر ئیسماعیل نەژاد هاووڵاتی شاری شنۆ بە بارمتەی کاتی ٢ ملیار تمەن تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ئەمنی ورمێ ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کوڕەکەی، سروش ئیسماعیل نەژاد، بڕیاری بوو لەم ڕۆژانە ئازاد بکرێت بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

لە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ناوبراو لەگەڵ کوڕەکەی لە ماڵەکەیان لە گوندی دەشەمس لە شاری سنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکران.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ سزای ٨ مانگ بەندی تەعزیری بۆ هەتاو ئەکرەمی

س سپتامبر 3 , 2024
هەتاو ئەکرەمی لە ئەندامانی بنەماڵەکانی دادخواز لەلایەن دادگای یاسایی شاری بۆکان بە ٨ مانگ بەندی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هەتاو ئەکرەمی هاووڵاتی ٤٢ ساڵان خەڵکی شاری بۆکان و لە ئەندامانی بنەماڵەکانی دادخواز لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای شاری بۆکان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە دژبەرەکان بە ٨ […]

You May Like