پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

“ئیسماعیل مەعروفی” هاووڵاتی دانیشتووی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی سێشەمە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “ئیسماعیل مەعروفی” مامۆستای خانەنشینکراو و دانیشتووی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە؛ پاسەوانانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار پاش چوونە ژوورەوە بۆ ماڵی ئەم هاووڵاتیە، ناوبراویان دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هێزە ئەمنیەکان بۆ پشکنینی ماڵەکەی، تەلەفونی ناوبراویان زەوت کرد.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەغەدە؛ ئازادی تاهیر زێوە بە دانانی بارمتە

پ جولای 11 , 2024
“تاهیر زێوە” هاووڵاتی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە گرتوخانەی نەغەدە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، ناوبراو، هاووڵاتی شاری پیرانشار لە گرتوخانەی شاری نەغەدە ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادی ئەم هاووڵاتیە بە دانانی بارمتە لە گرتوخانەی نەغەدە ئەنجامدراوە.تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە تۆمەتەکانی […]

You May Like