فواد مورادی و بێهنام نوری، دوو هاوڵاتی خەڵکی سنە و کاوە عەبدی هاوڵاتی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەممە نۆزدەی خەزەڵوەری ١٤٠٤، بێهنام نوری خەڵکی گوندی «قولیان» لە شاری سنە و فواد مورادی هاوڵاتی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە ڕۆژی دووشەممە نۆزدەی خەزەڵوەر، کاوە عەبدی هاوڵاتی تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتیانەی دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە نادیارە.

