کامیاران؛ دەستبەسەرکردنی لەیلا قلوزی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

چالاکی مەدەنی لەیلا قلوزی خەڵکی شاری کامیاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٢، لەیلا قلوزی تەمەن ٤٠ ساڵ، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری کامێران، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. لەیلا قلوزی لەگەڵ کوڕە تەمەن ٢٣ ساڵەکەی “داتام هەشادەست” ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٢ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

لەیلا قلوزی و کوڕەکەی داتام هەشادەست ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١ لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی کامێران دەستبەسەر و لە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ هەریەکەیان بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەن تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

شنۆ؛ ئەیوب ئاغالیانی بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی نەقدە گوازرایەوە

ی سپتامبر 3 , 2023
ئەیوب ئاغالیانی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی شاری شنۆ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی، دەستبەسەر و بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئەیوب ئاغالیانی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری شنۆ، دوای ئەوەی ڕەوانەی لقی جێبەجێکردنی سزای تاوانکاریی داواکاری […]

You May Like