کوردستان؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی دیواندەرە و بانە

کورۆش عەبدی هاووڵاتیی دیواندەرە و شەهرام قادرپەناه هاووڵاتیی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئەندازیار کورۆش عەبدی کە لە بەنداوی سیازاخ کە حەوت کیلۆمەتر لە شاری دیواندرەوە دوورە، لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە شەهرام قادرپەنا خەڵکی گوندی “کوپیج”ی سەر بە شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ دابینکردنی فەرمانی دادگا ئەو هاووڵاتیانەیان دەستگیرکردووە و تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەو هاووڵاتییانە نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دیواندەرە؛ دەستگیرکردنی ئومێد کەریمی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە

پ سپتامبر 14 , 2023
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢ ئومێد کەریمی هاوڵاتی دیواندەرە لە ماڵی تایبەتی خۆی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئومێد کەریمی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی شاری دیواندەرە دوای ئەوەی هێزەکانی لیباس شەخسی هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی، دەستبەسەر و […]

You May Like