کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی سەر سنوور ،لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی١٤٠٢،کۆڵبەرێکی خەڵکی نەڵاس سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنووریەکان کوژرا.
ناسناوی ئەو کۆڵبەرە ،ئەرسەلان ڕەسووڵی ٢٩ساڵ تەمەن و خەڵکی نەڵاسی سەر بە شاری سەردەشتە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،ئەرسەلان ڕەسووڵی ،لە مەودای نزیکەوە و لە بەشی سەریەوە تەقەی لێکراوە.
شایانی باسە کە تەرمی ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی شاری بانەیە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ٦١ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانگهێشتی باوكی “كۆمار ده‌رئوفتاده‌” بۆ ئیتلاعاتی پیرانشار

ی آگوست 13 , 2023
ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، “حه‌سه‌ن ده‌رئوفتاده‌” باوكی هه‌میشه زیندوو “كۆمار ده‌رئوفتاده‌” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری پیرانشار، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ بانگ كرا. به‌پێی ڕاپۆرتەکان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی پیرانشار هه‌ڕه‌شه‌یان‌ له‌ باوكی “كۆمار ده‌رئوفتاده‌” گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا كردووه‌ كه‌ بۆ ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ هیچ جۆره‌ مه‌راسمێك به‌ڕێوه‌ […]

You May Like