ئەمشەو هەینی ٧ی ڕەزبەری١٤٠٢، کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنووریەکان گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، ئەمشەو هەینی٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بە ناوی “محەممەد خالیدی”، خەڵکی گوندی”چی چوران”سەر بە شارۆچکەی نەنۆڕی بانە لە کاتی کۆڵبەری کردن لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی سەر سنوور، گیانی لەدەسەتدا.
شایانی باسە کە تەرمی ئەو کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە ڕاگوێزراوە.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.