کرماشان؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی نەبوونی پاراستنی شوێنی کارەوە

بەهۆی نەبوونی پاراستن و هەلومەرجی گونجاوی شوێنی کارەوە، کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی شاری کامێران بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بینایەک لە کرماشان گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣ کرێکارێکی بیناسازی بەهۆی نەبوونی پاراستن و هەلومەرجی گونجاوی شوێنی کارەوە، پاش کەوتنە خوارەوە لە بینایەک لە کرماشان گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کرێکاری بیناسازییە محەممەد جەمیل قوربانی، خەڵکی گوندی بزوەش لە شاری کامێران بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە.

شایەنی باسە لە ساڵی ١٤٠٢ بەهۆی ڕووداوی کار، ٢١١٥ کرێکار (٢٠٩٤ پیاو و ٢١ ژن) گیانیان لەدەستدا بەبەراورد بە ساڵی ڕابردوو کە ١٩٠٠ کرێکار بوو، ١١.٣ لە سەدا زیادی کرد.
ئێران لەبواری پاراستنی شوێنی کار لەنێو وڵاتانی جیهان لە ڕیزبەندی ١٠٢ دایە کە زۆر لەدوایە.
ئێران یەکێکە لە لەپارێزراوترین وڵاتان لەبواری پاراستنی شوێنی کار و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری کرێکاران بەهۆی نەبوونی پاراستنی شوێنی کار تووشی ڕووداو دەبن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مهاباد؛ دەستبەسەرکردنی ٢ هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

چ ژانویه 1 , 2025
خالید بەکری و محەممەد بەکری، ٢ برای خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ محەممەد بەکری، هاوڵاتی تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی مهابادەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی […]

You May Like