مەهاباد؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە دۆخی ئیدریس محەممەدزادە

وێڕای تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئیدریس محەممەدزادە، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تا ئێستا لە چارەنووس و شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، وێڕای تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئیدریس محەممەدزادە، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تا ئێستا لە چارەنووس و شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو لە ناوەندە یاساییەکان، بەرپرسانی پێوەندیدار خۆدەبوێرن لە پێدانی وەڵامێکی ڕوون لەبارەی چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە.
ئیدریس محەممەدزادە، لە کاتی دەستبەسەرکرانی تا ئێستا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

ئیدریس محەممەدزادە، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لە چواری ڕەشەمەی ١٤٠٣، پاش بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد، دەستبەسەرکراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ ئازادی ناسر ئەحمەدزادە بە دانانی بارمتە لە زیندان

د مارس 3 , 2025
«ناسر ئەحمەدزادە»، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە دوازدەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، «ناسر ئەحمەدزادە» هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن لە زیندانی شاری مەهاباد ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە […]

You May Like