گرتووخانەی نەغەدە؛ دەرکردنی سزای بەندکردن بۆ هاوڵاتییەک

ئەیووب دەماوەندی، هاوڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی مهاباد بە ٥ ساڵ بەندی تەعزیری سزا درا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەیووب دەماوەندی، هاوڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی مهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر دۆستی، بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل»، بە ٥ ساڵ و ١٥ ڕۆژ بەندی تەعزیری سزا درا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاوڵاتییە لە دژی ئەم سزایەی دادگای شۆڕش ناڕەزایەتی دەربڕیوە.

ئەم هاوڵاتییە لە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سوپا دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ گواسترابوو. ئەم هاوڵاتییە پاش مانگێک لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی نەغەدە گواسترایەوە. ئەیووب دەماوەندی، خەڵکی گوندی «دێلزێ» لە شاری پیرانشارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ داسەپاندنی سزای زیندانی تەعزیری بەسەر هاوڵاتییەکدا

د دسامبر 9 , 2024
ڕەحمان قادری، هاوڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای ٢ی پیرانشار بە ٨ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕەحمان قادری، هاوڵاتی گوندی «ئەندێزێ»ی سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای ٢ی پیرانشار بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی ڕژیم»، بە ٨ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. بەپێی […]

You May Like