کامێران؛ دەرکەوتنی ناسنامەی شەشەمین لاوی دەستبەسەرکراو لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

سۆران موزەفەری، پەیام حسێنی تەمەن ١٧ ساڵ، کاوان سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ، ئیحسان سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ، ئەوراز زەمانی تەمەن ١٧ ساڵ و بێهروز ڕەشیدی تەمەن ١٧ ساڵ، پێنج لاوی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە حەڤدەی خەرمانانی ١٤٠٤، سۆران موزەفەری لاوی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە و شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سۆران موزەفەری نەخۆشی شەکرەی هەیە و ئەنسۆلین بەکاردێنێت.

ڕۆژی پێنجشەممە بیستی خەرمانانی ١٤٠٤، پەیام حسێنی تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی گوندی «لۆن سادات» و دانیشتووی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

سەرلەبەیانی هەینی ٢١ خەرمانانی ١٤٠٤، کاوان سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ و ئیحسان سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ هەردوو خەڵکی گوندی «گازرخانی»ی سەربە شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە حەڤدەی خەرمانانی ١٤٠٤، ئەوراز زەمانی تەمەن ١٧ ساڵ و بێهروز ڕەشیدی تەمەن ١٧ ساڵ، هەردوو خەڵکی گوندی «پاڵنگان»ی سەربە شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

شایانی باسە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم پێنج لاوە و بە توندوتیژی دەستبەسەریان کردوون.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ ئازادیی حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار لە زیندان

ی سپتامبر 14 , 2025
حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، دوو زیندانیی سیاسی لە زیندانیی شاری بۆکان ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ شەممە ٢٢ خەرمانانی ١٤٠٤، حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار لە زیندانیی بۆکان ئازادکران. ئەم دوو هاوڵاتییەی خەڵکی بۆکان پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ دادگای بۆکان بە تۆمەتی «ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری حکومەتی […]

بابەتی پەیوەندیدار