سنە؛ دەستبەسەرکرانی باران ساعدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

باران ساعدی، هاوڵاتی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دووشەمە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، باران ساعدی، هاوڵاتی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی باران ساعدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا و بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە. 

باران ساعدی، پێشتریش لە ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، دەستبەسەر و پاش نزیکەی ٢ مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی باران ساعدی زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دێولان؛ دەستبەسەرکرانی سوهەیلا موتاعی، چالاکی مەدەنی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س مارس 11 , 2025
سوهەیلا موتاعی، چالاکی مەدەنی شاری دێولان بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری سنە، دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە، ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سوهەیلا موتاعی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنانی خەڵکی شاری دێولان، لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە […]

You May Like