سامرەند وجودی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و جلە کوردییەکانی کاوە سالک و لوقمان سالک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەرداگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی هەینی نۆزدەی گوڵانی ١٤٠٤، سامرەند وجودی، هاووڵاتی تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هەروەها هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی تایبەتی کاوە سالک و لوقمان سالک، ماڵەکەی ئەوانیان پشکنیووە و دەستیان بەسەر کەرەستە تایبەتییەکانی وەکو جلە کوردییەکان، جامانە، مۆبایل و کەرەستە تایبەتییەکانی ئەواندا گرتووە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە بەردەست نییە.