بە تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ڕەفیق مستەفایی هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان، هێشتا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی دەی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕەفیق مستەفایی هاووڵاتی تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی گوندی «موسک»ی سەربە شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ڕەفیق مستەفایی هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان، هێشتا چارەنووسی نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەی ناوبراوی نیگەران کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ڕەفیق مستەفایی دەستبەسەر کردووە.
ڕەفیق مستەفایی، لە کاتی دەستبەسەرکرانی تا ئێستا لە بینینی پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

