مەهدی ڕەمەزانی، هاوڵاتی خەڵکی قروە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە هەژدەی خەرمانانی ١٤٠٤، مەهدی ڕەمەزانی، وەرزشکاری بەشی لەشجوانی خەڵکی قروە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ئەم شارە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر بە ڕژاندنی سپرای بیبەر بە دەموچاوی ناوبراو لە شەقامێکی شاری قروە بە توندوتیژییەوە ناوبراویان دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

