ئەوراز زەمانی و بێهروز ڕەشیدی، دوو لاوی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە حەڤدەی خەرمانانی ١٤٠٤، ئەوراز زەمانی و بێهروز ڕەشیدی، دوو لاوی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵەکەیان، ئەم دوو لاوەیان دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم دوو لاوە نادیارە.

