بۆکان؛ سزای ٦ مانگ زیندان بۆ هەژار سوڵتانی ئازەر

هەژار سوڵتانی ئازەر، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن دادگای شۆڕشی بۆکانەوە بە ٦ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هەژار سوڵتانی ئازەر، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای شۆڕشی بۆکانەوە بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی ڕژیم»، بە ٦ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا.

ئەم هاوڵاتییە لە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستگیر کرا و لە ٢٢ی ڕەزبەردا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

قسەکانی خامنەیی، نائومێدی و دانپێدانان بە شکستدا

پ دسامبر 12 , 2024
قسەکانی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەی عەلی خامنەیی،، بۆ پاساوکردنی ڕووخانی ڕژێمی بەعسی سووریە بوو، کە بە کۆڵەکەی سەرەکی خێمەی مێحوەری خۆڕاگریی ناوزەد کرابوو. ناوبراو قسەی بۆ ژمارەیەک لە لایەنگرە دەستەبژێرەکانی خۆی دەکرد. ئەوانیش وەک هەمیشە ناوبەناو لەڕووی ناچارییەوە دروشمێکیان دەوتەوە و بە نیشانەی بەیعەت، سەریان بۆ دەلەقاند. فەرماندەکان، کاربەدەستان، سیاسەتمەداران و […]

You May Like