ورمێ؛ گیان لەدەستدانی سیامەند حەسەنپوور، کۆڵبەری شاری سەردەشت پاش چەند ڕۆژ

سیامەند حەسەنپوور، کۆڵبەری ٣٧ ساڵان خەڵکی سەردەشت پاش ٣ ڕۆژ ململانێ لەگەڵ مەرگدا لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ سیامەند حەسەنپوور، کۆڵبەری ٣٧ ساڵان خەڵکی گوندی ئەسپەمێزە لە شاری سەردەشت پاش چەند ڕۆژ ململانێ لەگەڵ مەرگدا لە نەخۆشخانەیەک لە ورمێ گیانی لەدەستدا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو هەفتەی ڕابردوو لە ڕاوەدوونانی هێزەکانی ئەمنی لە بەرزاییەکانی سنووری قەندیل بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە شاخ تووشی زەبری مێشک بوو. ناوبراو خێزاندار و باوکی ٢ منداڵە.

بەپێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣، ١٤٢ کۆڵبەر لە ناوچەکانی سنووری و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٦ کۆڵبەر (٢٥٪) کوژران و ١٠٦ کۆڵبەر (٧٥٪) برینداربوون. لە کۆی ١٤٢ کۆڵبەر لە ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣ کوژران و برینداربوون، ١٢٤ کۆڵبەر (٨٧٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم بووە. لە کۆی ١٤٢ کۆڵبەر لە ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ١٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن. ئاماری ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ١٤٠٢، ئێمە شایەتی زیادبوونی ٦٧٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ لێدان و ئەشکەنجەی کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی ئەمنی

د اکتبر 14 , 2024
هێزەکانی ئەمنی لە سنووری مەریوان، ٥ کۆڵبەریان لێدان و ئەشکەنجە کرد و کۆڵبەرێک بەسەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی یەکشەمە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری مەریوان کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان لێدان و ئەشکەنجە کرد و کۆڵبەرێک بەسەختی برینداربوو. ناسنامەی کۆڵبەران کاروان، محەمەد، پوریا، سامان و فەرشید، هەر ٥ […]

You May Like