ئومید ڕەش، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیم» بە شەش مانگ زیندانیی تەعزیری سزادراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوڵاتییەک بە ناوی «ئومید ڕەش» خەڵکی گوندی «کوسە کەوریز»ی سەربە شاری مەهاباد لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئەم شارە بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران» بە شەش مانگ زیندانیی تەعزیری سزادراوە.
ئەم هاوڵاتییە سەرلەبەیانی شەممە ٣١ جۆزەردانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری مەهاباد گواسترابوویەوە.
پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانیی مەهاباد گواسترایەوە و پاش ٣٣ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە کەفالەتی ملیارێک و نیو تمەن بە کاتی ئازادکرابوو.

