ورمێ؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک بە شێوەیەکی توندوتیژانە

«ئەفشین عەلیزادە»، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەڵماس و دانیشتووی شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی راپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئەفشین عەلیزادە، هاوڵاتی تەمەن ٣١ ساڵ، خەڵکی گوندی «هەرکیان»ی سەربە شاری سەڵماس و دانیشتووی شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر و بەشێوەی توندوتیژانە ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. هێزە ئەمنییەکان پاش هێرشکردیان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە، ناوبراویان لێدان و ئەشکەنجە کردووە و کەرەستەی ئەلیکترۆنی وەکو تەلەفۆن و کۆمپیوتەرەکەشیان دەستیان بەسەردا گرتووە و لەگەڵ خۆیاندا بردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

جوانڕۆ؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

پ فوریه 13 , 2025
«یەحیا مورادی»، هاوڵاتی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «یەحیا مورادی»، هاوڵاتی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر […]

You May Like