ئیلام؛ دەستبەسەرکرانیی سێ لاو بەهۆی هێرشی توندوتیژانەی هێزەکانی ڕژیم بۆ نەخۆشخانە و بەردەوامی بێ ئاگایی لە چارەنووسیان

سێ لاوی خەڵکی  شاری ئیلام بەهۆی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر نەخۆشخانەی خومەینی ئەم شارە بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەرکران و تا ئێستا چارەنووس و شوێنی زیندانیکرانیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەمیرعەلی عەبدیان، فیروز فەرەجی، موحەممەد سەدرا مەنسووری، سێ لاوی خەڵکی شاری ئیلام، بەهۆی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر نەخۆشخانەی خومەینی ئەم ئیلام، بەبێ بڕیاری دادوەر و بە بکارهێنانی توندووتیژی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە. ئەمیرعەلی عەبدیان ١٦ ساڵ لەو دەستبەسەرکراوانەیە و تەمەن و شوێنی زیندانیی دوو لاوەکەی دیکە، فیروز فەرەجی و محەممەدسەدرا مەنسووری نادیارە.

بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاری ئەم لاوانە بۆ دۆخیان تا ئێستا بێئەنجام بووە و ئەمەش نیگەرانییەکانیانی سەبارەت بە سەلامەتی و چارەنووسیان زیاتر کردووە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی ئەمنی و دادوەری کۆماری ئیسلامی لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردم، تۆمەتی دژیان و شوێنی زیندانکرامی ئەم سێ لاوە هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەراوڵە؛ دەستبەسەرکرانیی سەرەڕۆیانەی محەممەدحسێن مورادی

س ژانویه 6 , 2026
محەممەدحسێن مورادی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەراوڵە سەر بە شاری ئیلام، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و چارەنووسی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، محەممەدحسێن مورادی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەشێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و […]

بابەتی پەیوەندیدار